تشرینی یه‌که‌م 03, 2021 22:11 Asia/Tehran
  • زۆرانی ئازادی جیهان : زۆرانگری ئێرانی لە خەنیمی ئەمریکی بردەوە و بوو بە پاڵەوانی جیهان

زۆرانگری بەشی ئازادی کێشی 86 کیلۆی ئێران لە فیناڵی پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازادی پاڵەوانەتیی جیهان ، لە تیلوێری ئەمریکی بردەوە .

لە درێژەی پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازادی پاڵەوانەتیی جیهان 2021 لە ئۆسلۆی پتەختی نەرویژ ، حەسەن یەزدانی براوەی مەدالیاکانی زێڕی جیهان و ئۆلەمپیک رووبەڕووی دەیڤید تیلوێر پاڵەوانی ئۆلەمپیک و جیهان لە ئەمریکا بووەوە کە سەرەنجام بە ئەنجامی 6 بە 2 خەنیمەکەی شکستدا و بووبە پاڵەوانی جیهان . 

 یەزدانی دوای حەسانەوە لە دەوری دوهەم بە ئەنجامی 12 بە 2 عەزەمەت دەوڵەت بیکۆف لە قەزاقستانی بەزاند . 

یەزدانی لە دەوری دواتر ولە قۆناغی چارەکی کۆتایی ئەتهان راموس لە پۆرتۆریکۆی بە ئەنجامی 10 بە سفر بەزاند و بەرەوقۆناغی پێش کۆتایی چوو .

ئەوە لەم قۆناغەش دا بە ئەنجامی 8 بە 2 لە ئارتۆر نایفۆنۆف براوەی مەدالی برۆنزی ئۆلەمپیکی جیهان لە روسیای بردەوە و بەرەو پێشبڕکێی فیناڵ چوو . 

تیلوێری ئەمریکی گەلاوێژی ئەمساڵ لە فیناڵی تۆکیۆ توانیبووی حەسەن یەزدانی شکست بدات . ئەو هەروەها دوو جاری دیکەش لە جامی جیهانیی کرماشان و پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی جیهان 2018 لە یەزدانی بردبووەوە . 

سەرپەیڤ