تشرینی یه‌که‌م 04, 2021 06:36 Asia/Tehran
  • وەرگێڕاوی غەزەلەکانی مەولانا بە کوردیی کورمانجی

پەڕتووکی 100 غەزەلی شاعیر و عارفی گەورەی ئێرانیی مەولانا جەلالەدین بەڵخی ناسراو بە مەولەوی بە زمانی کوردی چاپکرا .

پەڕتووکی عەشقنامە ھەڵگری 100 غەزەلی مەولانا جەلالەدین شاعیر و عارفی گەورەی ئێرانی بە زمانی کوردی کورمانجیە کە لە تورکیا بڵاوبووەتەوە . 

د. خەیروڵڵا ئاجار ، مامۆستای زانکۆی ئارتوکلووی ماردین ، ئەم غەزەلانەی لە زمانی فارسیەوە بۆ کوردی کورمانجیی وەرگێڕاوە و ھەوڵیداوە لە دەقی کوردی دا ، ریتم و کێشی مۆسیقایی زمانی مەولانا بپارێزێ و بۆ خوێنەری کوردی بگوازێتەوە

ناوەندی پەخشکاری نۆبەھار لە ئەستەموڵی تورکیا کە پەڕتووکی عەشقنامەی بە بەرگێکی رازاوە و جوان ناردووەتە بازاڕ ، بەر لەوەش دیوانی شاعیرانی وەک جامی ، باباتاھیر و خەیامی بە زمانی کوردی بڵاوکردبووەوە . 

مامۆستا خەیروڵا ئاجار دوکتورای زمان و وێژەی پارسی ھەیە و لە ناسینی وێژەی کلاسیکی فارسی دا خاوەنی ئەزموون و زانیاریەکی زۆرە . 

ئەو بەڕێزە بۆ ماوەی دوو ساڵ لە زانکۆی عەلامە تەباتەبایی تاران زمانی تورکی بەوانە گوتووە و ئێستا لە زانکۆی ئارتوکلوی ماردین زمان و وێژەی کوردی دەڵێتەوە . 

سەرپەیڤ