تشرینی یه‌که‌م 10, 2021 16:04 Asia/Tehran
  • ٦٤ میدالیا بۆ کاروانی وەرزشی کرێکاریی ئێران

کاروانی وەرزشی کرێکاریی ئێران لە کۆتایی کێبەرکێ جیھانییەکاندا ٦٤ میدالیای لە ٦ بواری وەرزشی دا بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕدیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، کاروانی وەرزشی کرێکاریی ئێران لە کێبەرکێکانی جیھانی و لە کۆتایی چوار ڕۆژ کێبەرکێ توانی ٦٤ میدالیای ڕەنگاوڕەنگ بەدەست بێنێ.

ئێران لەم کێبەرکێیانەدا، ٢١ میدالیای لە بوارەکانی ڕاکردن و گۆڕەپانی پیاوان و ئافرەتان، تنیسی سەر مێز، مەلە، ٢١ زیوی لە بوارەکانی باڵەی کەناراوی، ڕاکردن و گۆڕەپانی پیاوان و ئافرەتان، مەلەو دارت و ٢٢ برۆنزیشی لە بوارەکانی مەلە، دارت ، ڕاکردن و گۆڕەپانی پیاوان و ئافرەتان مسۆگەر کرد.

لە خولی پێشووی کێبەرکێکانی وەرزشەکانی کرێکاری، کاروانی ئێران توانی بووی لە خشتەی ڕیزبەندیی کێبەرکێکان لە ساڵی ٢٠١٨ ناسناوی پلەی سێھەم دەست خات، بەڵام بە سەرنجدانی ئەمەی کە بەرپرسانی بەرپاکردنی کێبەرکێکان لەم خولەدا ھێشتا دەرەنحامەکانیان تاوتوێ نەکردووەو ڕایاننەگەیاندووە، ھێشتا ڕوون نییە کە کاروانی ئێران لە چ جێ و شوێنێکدایە لە خشتەی ڕیزبەندییەکاندا.

سەرپەیڤ