تشرینی یه‌که‌م 11, 2021 08:54 Asia/Tehran
  • پاڵەوانی ئۆلەمپیکی ئێرانیش لە ململانێی زۆرانی فەرەنگیی جیھاندا میدالیای زێڕی بردەوە

«موحەممەد ڕەزا گەرایی» ڕۆڵەی بەدەست و بردی زۆرانی فەرەنگیی ئێران و ئەستێرەی ململانێی جیھانی لە خەباتی قۆناغی کۆتایی کێشی ٦٧ کیلۆگرام لە ئۆسلۆی نەرویژ وێڕای بەچۆکدا ھێنانی خەنیمە ڕووسییەکەی میدالیا زێڕەکەی ئۆلەمپیکی دووپات کردەوەو چوارەمین زێڕیشی بۆ تیپی نیشتیمانیی وڵاتەکەی لەم کێبەرکێیانەدا مسۆگەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ململانێی زۆرانی فەرەنگیی پاڵەوانەتیی ساڵی ٢٠٢١ی جیھان کە لە ١٥ی ڕەزبەرەوە دەستی پێ کراوە، ڕۆژی یەکشەممە بە ناسینی تیپ و وەرزشوانە ھەڵکەوتەکانی کارڕی خۆی کۆتایی پێ ھێنا.

خەباتی ڕیزبەندی و فیناڵی سێ کێشی قۆناغی کۆتایی ٦٣و ٦٧و ٨٧ کیلۆگرام لە کاتژمێر ٧ و ٣٠ خولەکی ڕۆژی یەکشەمە بە کاتی تاران لە ھۆڵی وەرزشیی «جۆرداڵ ئامفی» شاری ئۆسلۆی پێتەختی نەرویژ دەستی پێ کرا.

«موحەممەد ڕەزا گەرایی» لە ڕووبەڕوو بوونەوەی قۆناغی کۆتایی بۆ «نەزیر عەبدوڵڵا ئۆف» خاوەنی میدالیای زیوی ئەورووپا لە ڕووسیا چوە مەیدانەوەو جارێکی تر ھەر بە ھەمان کاوەخۆیی ھەمیشەی خۆی و بە نومایش دانی تەکنیکی کەمەر لە گەیمی دووھەم د توانی خەنیمە ڕووسییەکەی بە دەرەنجامی ٥ بە ٢ شکست پێ بێنێ و میدالیای زێڕ بباتەوە. ئەمە چوارەمین میدالیای زێڕی تیپی نیشتیمانیی ئێرانە لە ململانێی جیھانیی ٢٠٢١ی نەرویژ دا.

جێگای ئاماژەیە بەر لە »گەرایی»، «مەیسەم دڵخان» لە کێشی ٦٣ کیلۆگرامیش دا سێھەمین میدالیای بۆ تیپی نیشتیمانیی ئێران لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی جیھان برد بووەوە.

سەرپەیڤ