تشرینی یه‌که‌م 11, 2021 09:10 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی «ڕەییسی» دوابەدوای مسۆگەرکرانی پلەی جێگری پاڵەوانەتیی جیھان لە لایەن تپی نیشتیمانیی زۆرانی فەرەنگیی ئێرانەوە لە کێبەرکێ جیھانییەکاندا

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی شەوی دووشەممە لە پەیامێکدا مسۆگەرکرانی پلەی جێگری پاڵەوانەتیی جیھان لە لایەن تپی نیشتیمانیی زۆرانی فەرەنگیی ئێرانەوە لە کێبەرکێ جیھانییەکانی نەرویژدا پیرۆز کرد.

ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» لەم پەیامەی دا وێڕای پیرۆز کردنی دەست خرانی پلەی جێگری پاڵەوانەتیی جیھان لە لایەن زۆرانبازانی فەرەنگی کاری ئێران، جەختی کرد: ئەو دەرکەوتنە ھێزمەندو ھیوابەخشەتان، نیشانەیەکی دیکەی ھەنگاوە بەرزەکانی گەلێکی گەشاوەو توانایە بۆ سەرکەوتن بە سەر دوندەکانی شانازی و شیاوەتی لە لایەن لاوانی شیاوو بە جەربەزەی ئەم ئاووخاکەوە.

ئایەتوڵڵا «ڕەییسی» وێڕای ڕێزگرتن لە ھەوڵ و تێکۆشانی کاربەدەست و ڕاھێنەرانی ماندوویی نەناسی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئێران، جەختی لەوە کردەوە، درەوشانەوەی مێژوویی و ھەر ماوی زۆرانبازانی ئێران و دەستخستنی ناسناوی جێگری پاڵەوان بە مسۆگەر کردنی چوار میدالیای زێڕ و دوو میدالیای برۆنز لە کێبەرکێکانی جیھانیی نەرویژ، گەشەو شایی گەلی خۆشەویستی ئێرانی کردووە بە دوو ھێندە.

تیپی نیشتیمانیی زۆرانی فەرەنگیی ئێران لە کۆتایی کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی جیھان بۆ ساڵی ٢٠٢١ بە دەستخستنی چوار میدالیای زێڕو دوو میدالیای برۆنزو ١٤٦ خاڵ ناسناوی جێگری پاڵەوانی جیھانی مسۆگەر کرد.

سەرپەیڤ