ھەڵکشانی یەک پلەیی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە ڕەنکینگی فیفا
تشرینی یهکهم 14, 2021 14:18 Asia/Tehran
تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە ڕەنکینگی فیفا بە پلەیەک ھەڵکشان لە ڕیزی بیست و یەکەمی جیھان و یەکەمی ئاسیادا گیرسایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بە پلەیەک ھەڵکشان تەنیا ھەنگاوێکی ماوە بۆ ئامادە بوونی لە ڕیزی ٢٠ تیپە ھەڵکەوتەکەی جیھان.
فیدراسیۆنی جیھانیی تۆپی پێی «فیفا» حەوتەی داھاتوو تازەترین ڕیزبەندیی تیپە نیشتیمانەکانی جیھانی ڕاگەیاند.
ماڵپەڕی «تۆپی پێی ڕەنکینگ» ھەوڵی پێش بینی کردنی جێگەو پلەی تیپە نیشتیمانییەکانی جیھانی داو بەم پێیە، تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بە ١٥٤٥ خاڵ و پلەیەک ھەڵکشان لە ڕیزی بیست و یەکەمی جیھان و یەکەمی ئاسیادا گیرسایەوە.
شاگردەکانی «دراگان سکۆچیچ» لە دوو یاریی ئەم دواییەی خۆیان دا لە قۆناغی ھەڵبژاردنی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ لە ناوچەی ئاسیا ٤ خاڵیان دەست خستووە.