تشرینی یه‌که‌م 17, 2021 06:18 Asia/Tehran
  • ئەلھیلالی عەرەبستان لە یانەی پێرسپۆلیسی ئێرانی بردەوە

یانەی پێرسپۆلیسی ئێران کە وەرزی رابردوو بە فیناڵی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا گەیشتبوو ، ئەم وەرزە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی لە بەرامبەر ئەلھیلالی عەرەبستان دۆڕانێکی تاڵی قەبوڵ کرد و لە یاریەکان دوور خرایەوە .

یانەی پێرسپۆلیسی ئێران لە کاتژمیر نۆ و نیوی ئێوارەی رۆژی شەممە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا لە یاریگەی فەیسەڵ بن فەھەدی شاری ریاز رووبەڕووی یانەی ئەلھیلالی عەرەبستان بووەوە و سێ بە سفر دۆڕاندی . 

لەم یاریەدا یانەکەی عەرەبستان لاگریی ھاندەرانی لە پشت بوو و بەم جۆرە تاکە یانەی ئێرانی لە لیگی پاڵەوانانی ئاسیا بێبەش بوو  .

سەرپەیڤ