تشرینی یه‌که‌م 17, 2021 14:37 Asia/Tehran
  • له‌خولی نایابی عێراق دا زاخۆ سه‌رکه‌وتنی تۆمارکرد

یانه‌ی زاخۆ سه‌رکه‌وتنێکی گرنگی له‌ هه‌فته‌ی چواره‌می خولی تۆپی پێی یانه‌ پله‌ نایابه‌کانی عێراق به‌ده‌ستهێناو به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له‌ یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدای میوانی برده‌وه.

دوای تێپه‌ڕبوونی سێ خوله‌ک به‌سه‌ر فیکه‌ی ده‌ستپێکی یاری، یاریزان ئه‌مجه‌د وه‌لید گۆڵێکی بۆ زاخۆ تۆمارکرد، چوار خوله‌ک دواتر، یاریزان محه‌مه‌د جه‌واد گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری به‌ده‌ستهێنا.

 له‌و لاشه‌وه‌ یاریزانی پیشه‌گه‌ری نێیجیری، ساموێل ئیکۆ ئۆجۆ تاکه‌ گۆڵی ئه‌مانه‌ی به‌غدای له‌ خوله‌کی سی و هه‌شت تۆمارکرد، یانه‌ی زاخۆ هیچ یاریه‌کی له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق نه‌دۆڕاندووه‌و به‌م بردنه‌وه‌ش کۆی خاڵه‌کانی یانه‌که‌ له‌ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌کان گه‌یشته‌ ده‌ خاڵ، ئه‌مانه‌ی به‌غداش به‌ چوار خاڵ له‌ پله‌ی دوازده‌می ڕیزبه‌ند دێت.

سەرپەیڤ