تشرینی یه‌که‌م 21, 2021 12:04 Asia/Tehran
  • ئێران بوو بە پاڵەوانی کێبەرکێکانی تێکواندۆی ئازادی ئاسیا

سێھەمین خولی کێبەرکێکانی ئازادی ئاسیا بە پاڵەوانەتیی وەرزشوانانی ئێران کۆتایی پێ ھات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس، سێھەمین خولی کێبەرکێ نێونەتەوەییەکانی تێکواندۆی ئازادی ئاسیا لە گروپی پیاوان بە ئامادە بوونی ١٩٢ تێکواندۆکار لە ھەشت وڵاتی ئەفغانستان، ئێران، تورکیا، ڕووسیا، عێراق، لوبنان و ھیند لە ھوتێل پارسییانی ئیستیقلالی تاران بە پاڵەوانەتیی ئێران کۆتایی پێ ھات.

ئەم کێبەرکێیانە لە کاتێکدا کۆتایی پێ ھات کە تێکواندۆکارانی ئێران بە بردنەوەی ٨ میدالیای زێڕو ١٠٠٥ خاڵ بوون بە پاڵەوان، وەرزشوانانی تورکیا بە زیوێک و ٦٦ خاڵ بوون بە جێگری پاڵەوان و ھیندیش بە برۆنزێک و ٣٦ خاڵ بوو بە سێھەم.

 

سەرپەیڤ