ئێران بوو بە پاڵەوانی کێبەرکێکانی تێکواندۆی ئازادی ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i401799-ئێران_بوو_بە_پاڵەوانی_کێبەرکێکانی_تێکواندۆی_ئازادی_ئاسیا
سێھەمین خولی کێبەرکێکانی ئازادی ئاسیا بە پاڵەوانەتیی وەرزشوانانی ئێران کۆتایی پێ ھات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 21, 2021 08:34 Asia/Tehran
  • ئێران بوو بە پاڵەوانی کێبەرکێکانی تێکواندۆی ئازادی ئاسیا

سێھەمین خولی کێبەرکێکانی ئازادی ئاسیا بە پاڵەوانەتیی وەرزشوانانی ئێران کۆتایی پێ ھات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس، سێھەمین خولی کێبەرکێ نێونەتەوەییەکانی تێکواندۆی ئازادی ئاسیا لە گروپی پیاوان بە ئامادە بوونی ١٩٢ تێکواندۆکار لە ھەشت وڵاتی ئەفغانستان، ئێران، تورکیا، ڕووسیا، عێراق، لوبنان و ھیند لە ھوتێل پارسییانی ئیستیقلالی تاران بە پاڵەوانەتیی ئێران کۆتایی پێ ھات.

ئەم کێبەرکێیانە لە کاتێکدا کۆتایی پێ ھات کە تێکواندۆکارانی ئێران بە بردنەوەی ٨ میدالیای زێڕو ١٠٠٥ خاڵ بوون بە پاڵەوان، وەرزشوانانی تورکیا بە زیوێک و ٦٦ خاڵ بوون بە جێگری پاڵەوان و ھیندیش بە برۆنزێک و ٣٦ خاڵ بوو بە سێھەم.