داوەری تێکواندۆی ھیندی ئیسلامی ھێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i401830-داوەری_تێکواندۆی_ھیندی_ئیسلامی_ھێنا
داوەری نێونەتەوەیی تێکواندۆی ھیند ئیسلامی ھێناو ئایینزای شێعەی قەبووڵ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 22, 2021 10:40 Asia/Tehran
  • داوەری تێکواندۆی ھیندی ئیسلامی ھێنا

داوەری نێونەتەوەیی تێکواندۆی ھیند ئیسلامی ھێناو ئایینزای شێعەی قەبووڵ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، «ساندارمانی پەتل» داوەری نێونەتەوەیی تێکواندۆی ھیند کە بۆ دادوەری کردن لە کێبەرکێ نێونەتەوەییەکانی کۆپی یانەکانی ئاسیا، کۆپی فەجرو ئازادی ئاسیا سەردانی ئێرانی کردبوو، لە تەنیشتی مەزارگەی شەھیدی ون لە فیدراسیۆنی تێکواندۆ ئیسلامی ھێناو ئایینزای شێعەی قەبووڵ کردو ناوی خۆی بۆ «ئەمیر عەلی» گۆڕی.

ئەم داوەرە ٥٧ ساڵەی تێکواندۆ ھەڵگری بڕوانامەی دکتۆرای بیرکاری، لە ئەفسەرانی ھێزی ئاسمانیی ھیندوستان و تێکنەسیەنی فڕۆکەی «ئێف_١٤و ئێف_١٦»یە.

ناوبراو لە بارەی ھەڵبژاردنی دینی ئیسلامەوە وتی: لە بارەی ئایینزا جۆربەجۆرەکانەوەموتاڵاو توێژینەوەم کردووە، قورئانم لە کتێبەکانی دیکە بە تۆکمەتر زانی و پێم باشتر بوو، ئیسلامم بە لاوە ئایینی مرۆڤایەتی، دادگەری و ڕاستبێژییە.