تشرینی یه‌که‌م 24, 2021 13:49 Asia/Tehran
  • مه‌لعه‌به‌که‌ ئامێز بۆ  یانەی نه‌ورۆز و قاسم ده‌کاته‌وه‌

یارییه‌کانى گه‌ڕى شه‌شه‌م له‌ خولى نایابى عبراق ده‌ستپێده‌کات و نوێنه‌ره‌که‌ى شارى سلێمانیش له‌ مه‌لعه‌به‌که‌ میواندارىی یانەی قاسم ده‌کات .

 

بە پێی هەواڵی بەشی وەرزشیی پی یوو کەی میدیا ، یارییه‌که‌ رۆژى دووشه‌ممه‌ له‌ کاتژمێر ٣:٠٠ـى عه‌سر له‌سه‌ر یاریگاى سلێمانى ، ناسراو به‌ مه‌لعه‌به‌که‌ به‌رێوه‌ده‌چێت و هانده‌رانیش به‌ رێژه‌ى له‌ سه‌دا ٣٠ـى به‌و مه‌رجه‌ى کارتى کوتانى ڤاکسینیان هه‌بێت ده‌توانن ئاماده‌ بن .

یانەی نه‌ورۆز چوار یارى ئه‌نجامداوه‌و ته‌نیا خالێکى هه‌یه‌و یارییه‌کیشى له‌گه‌ڵ جه‌ویه‌ ته‌واو نه‌کراوه‌ . 

سەرپەیڤ