ئەمڕۆ یەکشەممە ، جیهان چاوەڕوانی دوو یاری زۆر گرنگی تۆپی پێیە
ئەمڕۆ یەکشەممە لە چاوەڕوانی دوو بەهێزترین روبەڕوبونەوەدایە لەسەر زەوی، کە بڕیارە یاری یەکەمیان لە خولی ئیسپانی لەنێوان ریال مەدرید و بەرشەلۆنەی ئیسپانی و یاری دوەمیشیان لەنێوان مانچستەر یونایتد و لێڤەرپوڵی ئینگلیزی بەڕێوەبچێت.
هەردوو یانە ئیسپانییەکە کاتژمێر 5:15 خولەک بەکاتی کوردستان لە یاریگای نیوکامپی تایبەت بە بەرشەلۆنە لە هەرێمی کەتەلۆنیا بەیەک دەگەن، یانەکانی مانچستەر یونایتد و لێڤەرپوڵی ئینگلیزیش بڕیارە کاتژمێر 6:30 خولەکی ئێوارە لە یاریگای ئۆڵترافۆردی شەیتانە سورەکان روبەڕوی یەک ببنەوە.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کە ئێستا ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتدە و ئەمڕۆ یانەکەی روبەڕوی گەورەترین رکاربەر دەبێتەوە، لەنوێترین چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سکای سپۆرتس باسی لەوەکردوە، دەمی ڕەخنەگرەکانی دادەخات چونکە ئەوان "نایانەوێت ببینن" کاری بەرگریکارانەی لەگەڵ تیمەکەدا.
گۆڵکەری نێودەوڵەتی کە خاوەنی تۆماری زۆرترین گۆڵە لەگەڵ وڵاتەکەیدا، وەڵامی ڕەخنەگرەکانی دایەوە کە نەیانویستوە ئەوەی پێشکەشی دەکات ببینن و وتی، تەنانەت وەک پیشەگەرێک چوە ناو وەرزی 20هەمەوە هێشتا حەزی بردنەوەی وەک هەمیشە هەوڵی بۆ دەدات.
ڕۆناڵدۆ دەڵێت، "من دەزانم کەی تیمەکە بە شێوەیەکی بەرگریکارانە پێویستی بە یارمەتی من هەیە، بەڵام ڕۆڵی من لە یانەکە سەبارەت بە بردنەوە و یارمەتیدانی تیپەکە بردنەوەیە و گۆڵ تۆمار دەکەم و ڕۆڵی بەرگریش بەشێکە لە کارەکەم".