وەرگرتنی ٢٣ میدالیا لە لایەن ڕەزمی کارە کوردستانییەکانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i401919-وەرگرتنی_٢٣_میدالیا_لە_لایەن_ڕەزمی_کارە_کوردستانییەکانەوە
ڕەزمی کارە کوردستانییەکان لە پێشبڕکێی پاڵەوانەتیی وڵات 23 میداڵیای زێڕو زیو و بۆڕۆنزیان بۆ خۆیان دەستەبەر کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 25, 2021 10:39 Asia/Tehran
  • وەرگرتنی ٢٣ میدالیا لە لایەن ڕەزمی کارە کوردستانییەکانەوە

ڕەزمی کارە کوردستانییەکان لە پێشبڕکێی پاڵەوانەتیی وڵات 23 میداڵیای زێڕو زیو و بۆڕۆنزیان بۆ خۆیان دەستەبەر کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، هەڵبژاردەی وەرزشە ڕەزمییەکانی پارێزگای کوردستان لە پارێزگای هەمەدان بۆ یەکەم جار توانیان 23 میداڵیای زێر و زیو و بۆڕۆنز بۆ خۆیان دەستەبەر کەن.

سەرپەرشتی ئەنجومەنی وەرزشە ڕەزمییەکانی کوردستان وێڕای ئاماژە بە بەڕێوەچوونی پێشبڕکێیەکان لە هەمەدان، وتی: یانەی نێردراو لە بەشی پیاواندا 11 میداڵیای زێڕ، 5 میداڵیای زیو و 7 میداڵیای بۆڕۆنزیان بە دەست هێنا.

هەروەها لەم پێشبڕکێیەدا یانەی ژنان توانیان 15 میداڵیای زێر، زیو و بۆڕۆنز بە دەست بێنن.