تشرینی یه‌که‌م 31, 2021 07:44 Asia/Tehran
  •  یەکەم فێستیڤاڵی میوزیکی “ئاویەر” لە سنە بەڕێوەچوو

یەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی میوزیکی “ئاویەر” لە شاری سنە، بە بەشداری هونەرمەندانی چەند وڵاتێک و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

هونەرمەندان لە هەرێمی کوردستان، ئێران، ئەرمەنستان، تورکیا، ئازەربایجان و سوریاوە لەو فێستیڤاڵەدا بەشداربوون.

لە فێستیڤاڵەکەدا، چەند هونەرمەندێک بەرهەمەکانی خۆیان پێشکەشکرد و دواتر خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە چەند هونەرمەندێکی دیکە.

فێستیڤاڵی میوزکی “ئاویەر” لە سنە دوای ئەوەدێت کە ڕێکخراوی پەروەردە، زانست و کەلتوری سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان شاری سنەی وەک شاری “داهێنەری میوزیکی جیهان” هەڵبژارد.

سەرپەیڤ