ئامادە بوونی داوەری نێونەتەوەیی ئێران لە کێبەرکێکانی جیھانیی جوجیتسۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i402241-ئامادە_بوونی_داوەری_نێونەتەوەیی_ئێران_لە_کێبەرکێکانی_جیھانیی_جوجیتسۆ
داوەری نێونەتەوەیی ئێران لە کێبەرکێکانی جیھانیی جوجیتسۆ داوەری دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 05, 2021 09:34 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی داوەری نێونەتەوەیی ئێران لە کێبەرکێکانی جیھانیی جوجیتسۆ

داوەری نێونەتەوەیی ئێران لە کێبەرکێکانی جیھانیی جوجیتسۆ داوەری دەکات.

 کێبەرکێکانی جیھانیی جوجیتسۆ بە بەشداریی ٦٠ وڵات لە سێ ئاستی تەمەنیی تازە لاوان، لاوان و تەمەنداران و لە سێ شێوازدا لە ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەزەڵوەرەوە دەستی پێ کراوەو بۆ ماوەی ٩ ڕۆژ لە ئیمارا دا بەردەوام دەبێت.

تیپی نیشتیمانیی جۆجیتسۆی ئێران لە بەر مۆڵەت دەر نەکردنی ئەنجومەنی دەرەوەی سنووریی وەزارەتی وەرزش و لاوان، لەم کێبەرکێیانەدا بەشدار نابێت و تەنیا «ئەمیر خۆشبین» ڕاھێننەری تیپی نیشتیمانیی جۆجیتسۆو داوەری نێونەتەوەیی ئێران خەریکی داوەری کردن دەبێت.

لانکی وەرزشی جۆجیتسۆ وڵاتی ژاپۆنە کە لە میانەی دا شێوازو چۆنیەتیی خەباتی کەسێکی بێ چەک لە بەرامبەر کەسێکی چەکدار فێر دەکرێت.