تشرینی دووه‌م 06, 2021 21:54 Asia/Tehran
  • دوو خەڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی کورد

براوەکانی دوازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "هامبورگ" لە وڵاتی ئەڵمانیا ناسێندران و سینەماکرانی ئێرانی خەڵاتەکانی یەکەم و دووهەمی ئەو ڕووداوەیان بردەوە.

 

 

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوازدەیەمین خولی فێتسیڤاڵی فیلمی کوردی هامبورگ بە بەڕێوەبەرایەتی یاسر ئیرمەک و لەلایەن کوردانی دانیشتووی ئەڵمانیا، بە یادی بەرز ڕاگرتنی یادی ڕەحیم زەبیحی فیلمسازی خوالێخۆشبووی بانەیی، بە نمایش کردنی 42 بەرهەم، بریتی لە 4 فیلمی سینەمایی، 10 فیلمی بەڵگەیی، 24 کورتە فیلمی چیرۆکی و ئەنیمەیشێن و هەروەها 4 فیلم لە بەشی تایبەتی منداڵان و تازەلاوانی بەرهەمی سینەماکارانی کورد، لە ڕۆژانی 6 بۆ 12 ی خەزەڵوەر لە سینەماکانی شاری هامبورگ بەڕێوە چوو.

ناوی براوەکانی دوازدەهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی هامبورگ بریتین لە:

خەڵاتی یەکەم بەخشرایە کورتە فیلمی "پەڵە" لە دەرهینانی شۆڕش وەکیلی لە ئێران.

خەڵاتی دووهەم بەخشرایە کورتە فیلمی "قەرەنتینە" لە دەرهێنانی محەمەد ڕەزا ئەردەڵان لە ئێرانەوە.

خەڵاتی سێهەم بەخشرایە کورتە فیلمی "کۆدی ئارەزووەکان" لە دەرهێنانی سەهیم ییلدیز لە کوردستانی تورکیا.

هەروەها لە فێستیڤاڵەدا یادی ڕەحیم زەبێحی کرایەوە و نانی پیرۆز دوایین بەرهەمی ئەو هونەرمەندە بانەییە نمایش کرا.

سەرپەیڤ