تشرینی دووه‌م 11, 2021 10:59 Asia/Tehran
  • کرماشان وەکو شاری داھێنەری خۆراک لە جیھاندا ناسێندرا

نووسینگەی یۆنێسکۆ لە پاریس ڕۆژی دووشەممە ٩ی نوامبەر ٤٩ شاری جیھانی وەک شاری داھێنەری خۆراک ھەڵبژارد کە کرماشانیش وەکو تاکەشاری ئێران ناوی کەوتە نێو پێڕستەکەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا، ڕێکخراوەی ڕۆشنبیری و فێرکاری و کۆمەڵایەتیی یۆنێسکۆ کە لە ١٩٨ وڵات دا سەنتەرو نووسینگەی ھەیە، لە ساڵی ٢٠٠٣وە ئەو شارانەی کە لە حەوت بواری پیشەی دەستی، موسیقا، خۆراک و ھتد... بەھرەدار بن وەکو شاری داھێنەر دەناسێنێت.
 

بەرلەمەش ٣٦ شاری داھێنەری خۆراک لە ٢٨ وڵاتی جیھان ھەڵبژێردراون و لە ئێرانیش شارەکانی ئەسفەھان و بەندەرعەبباس وەکو شاری داھێنەری پیشەی دەستی، شاری ڕەشت وەکو شاری داھێنەری خۆراک و شاری سنە وەکو شاری داھێنەری موسیقا دیاری کراون.

 

پارێزگای کرماشان بە بوونی ٨٠ چەشن چێشت، ١١ جۆر نان، ٢٠ جۆر شیرینی و بەرکوڵی تایبەت بە خۆی بارستاییەکی ھەرە باڵای لە بواری خۆراک دا ھەیە، خۆراک گەلێکی وەک «ڕۆنی کرماشانی»، «نان برینجی»،«کاک» ، «شلەی خەلال» و «کەواوی پەراسو» لە چێشت و خۆراکانەی کرماشانن.

 

سەرپەرشتی شارەوانیی کرماشان لەم پەیوەندییەدا ڕۆژی سێ شەممە وێڕای پیرۆزبایی ھەڵبژاردنی کرماشان وەکو شاری خۆراکی جیھان وتی: بەختەوەرانە ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەزەڵوەر کرماشان وەکو سی و حەوتەمین شاری داھێنەری خۆراکی جیھان و دوانزەھەمین شاری داھێنەری خۆراکی ئاسیا ناسێندرا.

Image Caption

 

«ئەمیر ڕەحیمی» تیشکی خستە سەر ھەوڵی ١٨ مانگەی ڕێکخراوەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی شارەوانیی کرماشان لەم بوارەداو وتیشی: لەم ماوەیەدا کۆبوونەوەی زۆر لەگەڵ ھەڵسوڕاوانی بواری خۆراک بەڕێوە براو لە گەشتەکەی سکرتێری گشتیی لێژنەی نیشتیمانیی یۆنێسکۆ لە ئێران بۆ شاری کرماشان ھەموو جۆرە چێشت و خۆراکێکی کرماشانی پێ ناسێندرا.

 

سەرپەیڤ