له پاڵاوتنه‌کان ئه‌رژه‌نتین سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئۆرگوایی تۆمارکرد
له گه‌ڕی سێزده‌هه‌مینی پالاوتنه‌کانی ئه‌مه‌ریکای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی دووهه‌زارو بیست و دووی وڵاتی قه‌ته‌ر هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی ئۆرگوایی و ئه‌رژه‌نتین روبه‌روی یه‌کتری بوونه‌وه.
یارییه‌که له ئۆرگوایی و له‌سه‌ر یاریگای کامبیۆن دیل سگیلۆ به‌رێوه‌چوو ، له‌گه‌ل فیکه‌ی ده‌ست پێکی یاری و له خوله‌کی حه‌وت ئه‌نخێل دی ماریا تاکه گۆلی یاریه‌که‌ی له سوودی ئه‌رژه‌نتینی میوان تۆمار کرد .
به‌درێژایی ماوه‌ی یاری یاریزانانی ئۆرگوای له‌هه‌ولی یه‌کسان کردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری بوون به‌لام سه‌رجه‌م هه‌وله‌کان بێ ئه‌نجام بوون و ئه‌رژه‌نتین له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌رکه‌وتنێکی گرینگی به‌ده‌ست هێناو کۆی خاله‌کانیشی له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی هه‌لبژارده‌کانی ئه‌م کیشوه‌ره بۆ بیست و هه‌شت خال به‌رزکرده‌وه‌و له دوای به‌رازیڵی پێشه‌نگه‌وه دێت ، ئۆلاڤوایش تووشی پێنجه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی شازده خاله‌و له پله‌ی شه‌شه‌می کۆمه‌له‌که مایه‌وه .