تشرینی دووه‌م 17, 2021 16:44 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی یەک پلەیی تۆپی پێی ئێران لە ڕیزبەندییەکانی فیفا

دوای سەرکەوتن لە بەرامبەر تیپەکانی لوبنان و سووریا، پلەی تیپی نیشتیمانیی ئێران لە پێش بینییەکاندا زیاتر ھەڵکشا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، فیدراسیۆنی جیھانیی تۆپی پێ «فیفا» پێنج شەممەی حەوتەی داھاتوو «چوارەمی سەرماوەزی ١٤٠٠ی کۆچیی ھەتاوی» تازەترین ڕیزبەندیی مانگیانەی تیپە نیشتیمانییەکانی جیھان ڕادەکگەیەنێت.

بەڵام ماڵپەڕی تۆپی پێی ڕەنکینگ بە کۆتایی ھاتنی یارییە نیشتیمانییەکانی ئەم دواییە و بە گوێرەی ئەو فۆرمولانەی لە بەر دەست دان دەستی کردووە بە پێش بینی کردنی جێگاو شوێنی تیپە نیشتیمانییەکانی جیھان.

لەم پێش بینیەدا تیپی نیشتیمانیی ئێران بە ١٥٥٧ خاڵ و بە پلەیەک ھەڵکشان لە پلەی ٢١ی جیھان و یەکەمی ئاسیادا گیرساوەتەوە.

سەرپەیڤ