تشرینی دووه‌م 20, 2021 13:20 Asia/Tehran
  • له‌ بۆندس لیگادا بایرن مونیخ دۆڕا

له‌ ده‌سپێکی گه‌ری دوازده‌هومینی خولی یانه‌کانی ئه‌لمانیا یانه‌ی بایرن منیخی پێشه‌نگی یانه‌کان و پاله‌وانی نۆ وه‌رزی رابردووی تووشی دووه‌م دۆراندن هات و به‌ یانه‌ی ئۆکسبۆرگی میوانداری دۆرا .

 یارییه‌که‌ له‌سه‌ر ئیمبۆڵس ئه‌رینا به‌رێوه‌ چوو ، خاوه‌ن یاریگا بیست و سێ خوله‌کیان پێویست بوو تا تۆری میوانه‌که‌یان بهه‌ژێنن و یاریزانی دانیمارکی مانس پیدرسین به‌ تۆمار کردنی گۆلێک ئۆکسبۆرگی له‌یاریه‌که‌ پێشخست . 

له‌ خوله‌کی سیوشه‌ش ئه‌ندریه‌ هانی ئه‌لمانی به‌ تۆمار کردنی گۆلی دووه‌م ئه‌نجامه‌که‌ی کرده‌ دوو ئه‌وه‌نده‌ ، چوار خوله‌ک دواتر یانه‌ی بایرن منونیخ جیاوازیه‌که‌یان له‌ رێگای گۆلکارو ئه‌ستێره‌ی یانه‌که‌ رۆبرت لیڤاندۆڤسکی بۆ گۆلێک که‌م کرده‌وه‌. 

له‌ گێمی دوومیش ئه‌نجامی یاریه‌که‌ گۆرانکاری دیکه‌ی به‌خۆوه‌ نه‌بینی و بایرن مونیخ تووشی دووه‌م دۆراندن هات له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌که‌ و به‌ بیست و هه‌شت خال پارێزڤانیی له‌ پله‌ی یه‌که‌می ریزبه‌ندی کرد . 

یانه‌ی ئۆکسبۆرگیش سێیه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ به‌ده‌ست هێناو کۆی خاله‌کانیشی له‌ پله‌ی پازده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی بۆ دوازده‌ خال به‌رزکرده‌وه‌.   

سەرپەیڤ