ئامادەبوونی دووفیلمی ئێرانی لە کۆڕەجێژنی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک
فیلمی سینەمایی " پاڵەوان " وفیلمی " نانی پیرۆز " لە هەشتەمین خولی فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی " دهۆک" لە هەرێمی کوردستانی عێراق نمایش دەکرێن.
فیلمی سینەمایی "پاڵەوان" لە دەرهێنانی ئەسغەری فەرهادی" براوەی دووخەڵاتی ئۆسکاری باشترین فیلمی بیانی ، براوەی خەڵاتی ڤۆرچی زێڕینی فستێڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی" بەرلینالە" وخەڵاتی گەورەی کۆڕەجیژنی نێودەوڵەتی فیلمی کەن"ی فەرانسەی لە نوێترین نمایشکرانی نێودەوڵەتی خۆی لە بەشی " ئاسۆی سینەمای جیهان " لە هەشتەمین خولی کۆڕەجیژنی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک لە هۆڵی کۆنگرەی زانکۆی دهۆک وهەروەها لە ناوەندی سینەمایی دهۆک موڵ لە شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت.
هەروەها فیلمی دیکیۆمێنتیی ئێرانیی نانی پیرۆز بە بەرهەم هێنانی سینەماکاری کۆچکردوو " ڕەحیم زەبیحی" لە بەشی پێشبڕکێکانی" سینەمای کوردی " لە هەشتەمین خولی کۆڕەجێژنی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک لە هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت .