له خولی ئیتاڵیادا ڤیۆرنتینا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌ی سی میلان تۆمارکرد
له یاری لوتکه‌ی گه‌ڕی سێزده‌هه‌مینی خولی یانه‌کانی ئیتالیا هه‌ردوو یانه‌ی ڤیۆرنتیناو ئه‌ی سی میلان روبه‌روی یه‌کتری بوونه‌وه.یارییه‌که له‌سه‌ر یاریگای ئارتیمۆ فرانکی له فلۆرنسا به‌رێوه چوو ، له خوله‌کی پازده ئه‌لفرێد دۆنکان خاوه‌ن یاریگای به گۆلێک پێشخست ، به‌ر له‌ته‌واو بوونی گێمی یه‌که‌م به‌چه‌ند چرکه‌یه‌ک ریکاردۆ سابۆنارا به‌لێدانی جوان گۆلی دووه‌می بۆ ڤیۆرنتینا تۆمار کرد.
له گێمی دووه‌میش خاوه‌ن مال باشتر ده‌رکه‌وتن و له خوله‌کی شه‌ست دۆشان فلاهۆڤیتش گۆلی سێیه‌میشی تۆمار کرد، له‌به‌رامبه‌ردا میلان توانیان دوو گۆل له رێگای یاریزان زلاتان ئیبراهیمۆڤیج له خوله‌که‌کانی شه‌ست و دوو شه‌ست و حه‌وت تۆمار بکه‌ن و جیاوازیه‌که بۆ یه‌ک گۆل که‌م بکه‌نه‌وه ، به‌لام دۆشان فلاهۆڤیتش گه‌رایه‌وه‌و له خوله‌کی هه‌شتاو پێنج گۆلی دووه‌می خۆی و چواره‌می یانه‌که‌ی تۆمار کرد.
یانه‌ی ڤیۆرنتینا حه‌وته‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه به‌ده‌ست هێناو کۆی خالهکانیشی له‌پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی بۆ بیست و یه‌ک خال به‌رزکرده‌وه یانه‌ی میلانیش تووشی یه‌که‌م دۆراندن هات و به سی‌و دوو خاڵ له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه .