تشرینی دووه‌م 24, 2021 18:14 Asia/Tehran
  • جەختی ئێران و عێراق لە سەر پەرە سەندنی ھاوکاریی وەرزشی

سەرۆکی لێژنەی نیشتیمانیی ئۆلەمپیکی ئێران لە دیدار لەگەڵ فیدراسیۆنی شمشێربازی و پێنج ڕەھەندەی عێراق لە سەر پێویستیی ھاوکاریی زیاتری وەرزشیی نێوان تاران و بەغدا پێیان داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید ڕەزا ساڵحیی ئەمیری» ڕۆژی چوارشەممە لە دیدار لەگەڵ «حەسەن جاسم سەلیم» لە تاران وتی: ئێران لەگەڵ وڵاتی عێراق خاڵی ھاوبەشی زۆری ھەیە و ئەم وڵاتەو خەڵکەکەی بە دۆست و برای خۆمان دەزانین و ئامادەین ھاوکاریی دوو قۆڵیمان لە بواری وەرزشی بە تایبەت شمشێربازی دا ھەبێت.

«کەیکاووس سەعیدی» سکرتێری گشتیی لێژنەی نیشتیمانیی ئۆلەمپیکی ئێرانیش لە دیدارەکەدا تیشکی خستەسەر توانایی شمشێربزیی ئێران لە ناوچەکەو ئاسیاو جیھانیش داو وتی: ئەگەر لە ئۆلەمپیکی تۆکیۆدا بەخت یارمان بایە میدالیامان دەبردەوە. بە ھیواین بە واژۆ کرانی لێکەگەییننامە ڕووداوی باش لە وەرزشی شمشێربازی لە نێوان تاران و بەغدا ببینین.

ئینجا سەرۆکی فیدراسیۆنی شمشێربازیی عێراقیش لە دیدارەکەدا ڕێزی لە لێژنەی نیشتیمانیی ئۆلەمپیک و فیدراسیۆنی شمشێربازیی ئێران گرت و وتی: ئەو ئوردووەی لە تاراندا ھەمانبوو بە سەرنجدانی بارستایی تەکنیکی و وەرزشی لە وڵاتی دۆست و دراوسێی ئێران لە ڕێگای واژۆ کردنی لێکگەییننامە، ھاوکاریی بەربڵاوترمان تەنانەت لە بوارە وەرزشییەکانی دیکەدا ھەبێت.

سەرپەیڤ