تشرینی دووه‌م 26, 2021 12:58 Asia/Tehran
  • نوێنەری ئێران لە بەشی ئافرەتانی کێبەرکێی ئازادی تێکواندۆی پاڵەوانەتیی جیھان، میدالیای برۆنزی بردەوە.

نوێنەری ئێران بۆ کێبەرکێی ئازادی تێکواندۆی پاڵەوانەتیی جیھان لە بەشی ئافرەتان پلەی سێھەمی ئەم کێیەرکێیانەی مسۆگەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی فیدراسیۆنی تێکواندۆ، «کەوسەر ئەساسە» نوێنەری ئێران پلەی سێھەمی کێشی ژێر ٦٢ کیلۆگرامی کێبەرکێکانی ئازادی تێکواندۆی پاڵەوانەتیی جیھانی لە بەشی ئافرەتانی کە لە شاری ڕیازدا بەرپا کرا، مسۆگەر کرد.

«کەوسەر ئەساسە» لە یەکەم ڕووبەڕووی بوونەوەی دا دەیا لە گەڵ « ئیستاڤرۆلا دیسیلا»ی یۆنانی کێبەرکێی کردبا کە ناوبراو بەرلە دەست پێ بوونی کێبەرکێکە کشانەوەی خۆی ڕاگەیاندو تێکواندۆکارەکەی ئێرانیش لە درێژەدا ڕووبەڕووی «ئاشلی کرایڤێڵد»ی کەنەدی بووەو بە دەرەنجامی ١٥ بە ٥ بە سەری دا سەرکەوت.

ئەم نوێنەرەی کێشی ٦٢ کسبۆگرامی ئێران لە قۆناغی پێش کۆتایی دا ڕووبەڕووی «پترا ئۆلبوا» لە چێک بووەوە کە سەرباری ئەو ھەموو لێھاتووییەی و لە کاتێکدا کە ھەتا کۆتایی ڕاندی دووھەم چوار یە سیفر لە پێشەوە بوو لە ڕاندی سێھەم و لە کۆتایی ئەم یارییە ھەستیارەدا بە دەرەنجامی ٧بە ٦ دۆڕاو بە میدالیلی برۆنز بەسەندەی کرد.

سەرپەیڤ