ئێران گەییشتە قۆناغی کۆتایی باڵەی کەناراویی پاڵەوانەتیی ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i402897-ئێران_گەییشتە_قۆناغی_کۆتایی_باڵەی_کەناراویی_پاڵەوانەتیی_ئاسیا
تیپی نیشتیمانیی باڵەی کەناراویی ئێران بە بەزاندنی کازاخستان گەییشتە قۆتاغی کۆتایی کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی پیاوانی ئاسیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 26, 2021 12:14 Asia/Tehran
  • ئێران گەییشتە قۆناغی کۆتایی باڵەی کەناراویی پاڵەوانەتیی ئاسیا

تیپی نیشتیمانیی باڵەی کەناراویی ئێران بە بەزاندنی کازاخستان گەییشتە قۆتاغی کۆتایی کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی پیاوانی ئاسیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران «ئیسنا»، قۆناغی پێش کۆتایی کێبەرکێکانی باڵەی کەناراویی پیاوانی ئاسیا ئەمڕۆ ھەینی بە دوو ڕوو بەڕوو بوونەوە لە «پوکێت»ی تایلەند بەردەوام کراو تیپی نیشتیمانیی باڵەی کەناراویی ئێران لەم قۆناغەدا دووبەڕووی کازاخستان بووەوەو دوو بە سیفر ئەو تیپەی بەزاند.

یاریزانانی نیشتیمانیی ئێران بە خاڵگەلی ٢١ لە بەرامبەر ١٢ و ھەروەھا ٢١ لە بەرامبەر ١٤ کازاخستانیان شکست پێ ھێناو گەییشتنە قۆناغی کۆتایی یارییەکان.

تیپی نیشتیمانیی باڵەی کەناراویی ئێران لە قۆناغی کۆتایی ئەم یارییانە بەرەوڕووی سەرکەوتووی یارییەکانی قەتەرو ئۆسترالیا دەبێتەوە.