تشرینی دووه‌م 27, 2021 13:00 Asia/Tehran
  • 12 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبی ئێران لە پێشانگەی کتێبی سلێمانی بەشدارن

12 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبی ئێران کە زۆرینەیان لە پارێزگای کوردستانەوەن لە پێشانگەی کتێبی سلێمانی بەشدارییان کردووە.

بە پێی راپۆرتی رووداو ، بەگشتی لە ئێرانەوە 12 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب لە پێشانگەی کتێبی سلێمانی بەشدارن کە زۆرینەیان لە پارێزگای کوردستانەوەن و زۆربەی کتێبەکانیان لە بواری ئەدەب و وێژەن.

چاپەمەنیی مانگ یەکێک لەو ناوەندانەیە کە بە تایبەت لەسەر بواری منداڵان کار دەکات و کتێبەکانی پەروەردەیی، چیرۆکی کوردی و شیعرن.

ناوەندەکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی پارێزگای کوردستان دەڵێن، بەشدارییان لێرە تەنیا بۆ ئەوەیە بتوانن درێژە بە چالاکییان بدەن. کەمبوونەوەی ژمارەی خوێنەری کتێب کێشەیەکی سەرەکیی ئەوانە.

مینا نۆسوحی، بەرپرسی ژووری کتێبە فارسییەکان دەڵێت: "بازاڕ باش بووە. لەچاو ئەوەی چاوەڕوانیمان دەکرد، زۆر باشتر بووە. ئامانجیشمان لە بەشداری لەم پێشانگەیەدا ئەوەیە کە لە بازاڕی کتێبی کوردستاندا جێگەیەک بۆ  کتێبە فارسییەکان بکەینەوە. پێم وایە بازاڕێکی باشی هەیە. ئێمە دەستمان پێکردووە و ئینشائەڵڵا داهاتوویەکی باشی دەبێت".

ناوەندەکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی ئێران دەڵێن، تێچووی بەشداری لەم پێشانگەیەدا بۆ ئەوان گران دەکەوێت.

سەرپەیڤ