تشرینی دووه‌م 28, 2021 07:53 Asia/Tehran
  •  ڕالف ڕانگنیکی ئه‌ڵمانی  بوو بە راھێنەری مانچسته‌ر یونایتد

یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد له‌گه‌ڵ (ڕالف ڕانگنیک)ی ئه‌ڵمانی گه‌یشته‌ ڕێککه‌وتن بۆ ڕاهێنه‌رایه‌تیکردنی یانه‌که‌ به‌ شێوه‌ی کاتی تا کۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ جیاتی (ئۆلی گونار سۆلشایه‌ر) ی نۆروێژی که‌ به‌م دواییه‌و به‌هۆی ئه‌نجامه‌ خراپه‌کانی له‌ پۆسته‌که‌ی دوورخرایه‌وه.

 

 ڕانگنیکی ته‌مه‌ن شه‌ست وسێ ساڵ ده‌ستبه‌رداری ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆی ڕووسی بوو و به‌فه‌رمی سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی (مان یونایتد)ی وه‌رگرت، ئه‌م ڕاهێنه‌ره‌ پێشتر نازناوی جامی ئه‌ڵمانیای له‌گه‌ڵ یانه‌ی شالکه‌ به‌ده‌ستهێناوه‌و یانه‌ی لایپزیگی بۆ خولی پله‌ یه‌کی ئه‌ڵمانیا سه‌رخستووه. 

له‌م پۆسته‌ نوێیه‌شی دا و له‌ پاڵ کاری ڕاهێنه‌رایه‌تیکردنی مانچسته‌ریونایتد، ڕۆڵێکی ڕاوێژکاری له‌ یانه‌که‌ پێده‌درێت ، ئێستا مانچسته‌ریونایتد حه‌ڤده‌ خاڵی هه‌یه‌ وله‌ پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ دایه‌ .

سەرپەیڤ