یادی سەد ساڵەی لەدایکبوونی هونەرمەندی نەمر مامۆستا حەسەن زیرەک
تشرینی دووهم 29, 2021 14:58 Asia/Tehran
دوێشەو لەسەرووبەندی هەشتەمی سەرماوەز ساڵگەڕی لەدایکبوون و سەدساڵەی کەڵەپیاوی مووسیقای کوردی "مامۆستا حەسەن زیرەک" خاتوو ئارەزوو (مەهتاب)زیرەک میوانی تایبەتە بەرنامەی سەحەر و بینەران بوو بە پێشکەشکاری کاک ئازاد ئیبراهیمی .
پێشکەشکاری بەتوانای سەحەر و بینەران کاک ئازاد لەسەرەتا و دەسپێکی بەرنامەی سەحەر و بینەران پیرۆز بایی ساڵرۆژی لەدایکبوون و سەدساڵەی مامۆستای نەمر حەسەن زیرەک دەکات.
لە درێژەی تایبەتە بەرنامەی سەحەر و بینەران کاک ئازاد وتووێژێکی تایبەتی هەبوو لەتەک خاتوو ئارەزوو زیرەک و داوای چەند بیرەوەریی تایبەتیشی کرد .
بەرنامەی سەحەر و بینەران دوو میوانیی دیکەشی هەبوو لە ڕێ ئێسکاپەوە.کاک سەتار حسەین زادە لەبۆکان توێژەری مووسیقای کوردی وهۆنەرمەند غوڵام ڕۆشەنی لەئیلام قوتابی ڕێبازی مامۆستا حەسەن زیرەک.