کانونی یه‌که‌م 02, 2021 09:00 Asia/Tehran
  • سێ زۆرانبازی فەرەنگیی ئێرانی چوونە ڕیزی باشترین وەرزشوانانی جیھانەوە

«مەیسەم دڵخانی»، «موحەممەد ڕەزا گەرایی» و «عەلی ئەکبەر یوسفی» لە کێشەکانی ۶۳، ۶۷ و ۱۳۰ کیلۆگرام چوونە ڕیزی باشترین زۆرانبازانی فەرەنگی کاری جیھانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی یەکێتیی جیھانیی زۆرانەوە، لە ساڵی ٢٠٢١ و بۆ دیاری کردنی باشترین زۆرانبازی ساڵ، سیستێمی ئاسایی ڕەنکینگی یەکێتیی جیھانی ھەڵبژێردراو دیاری کردنی ڕەنکینگی باشترین وەرزشوانی ساڵیش بە گوێرەی ڕووداوە وەرزشییەکانەوە ئەم ئەنجامەی لێ کەوتەوە: «مەیسەم دڵخانی» پاڵەوانی کێبەرکێکانی جیھانیی نەرویژ لە کێشی ٦٣ کیلۆگرام، «موحەممەد ڕەزا گەرایی» پاڵەوانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ و کێبەرکێکانی جیھانیی نەرویژ لە کێشی ٦٧ کیلۆگرام و «عەلی ئەکبەر یوسفی» پاڵەوانی کێبەرکێکانی جیھانیی نەرویژ لە کێشی ١٣٠ کیلۆگرام وەک کەسانی ڕیزی یەکەم لە کێشی خۆیاندا ناسێندران.

«موحەممەد ھادی سارەوی» خاوەنی میدالیای برۆنزی ئۆلەمپیکی تۆکیۆو زێڕی جیھانیی نەرویژیش وەکو کەسی دووھەم لە کێشی ٩٧ کیلۆگرام دا ناسێندرا.

سەرپەیڤ