کانونی یه‌که‌م 04, 2021 14:46 Asia/Tehran
  • یانەی نه‌ورۆز له‌ جامى عیراق میواندارى کاره‌با ده‌کات

له‌ قۆناغى شانزه‌یه‌مى جامى یانه‌کانى عیراق، یانەی له‌سه‌ر یاریگه‌ى مه‌لعه‌به‌که‌ میواندارى کاره‌با ده‌کات .

 

 

یارییه‌که‌ رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ سەعات ٢ـى نیوه‌رۆ ده‌ستپێده‌کات و پێش ئه‌م یارییه‌ش هه‌ردوو یانه‌ به‌ ته‌واوى پێکهاته‌ى سه‌ره‌کیانه‌وه‌ مه‌شقه‌کانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن .

دوو ساڵى له‌سه‌ر یه‌که‌ یانه‌ى نه‌ورۆز که‌ له‌ خولى نایابى عیراقیش به‌شداره‌ ده‌گاته‌ قۆناغى شانزه‌ پاش ئه‌وه‌ى له‌ خولی رابردووش هه‌مان قۆناغى مسۆگه‌ر کرد .

سیستمى یارییه‌کانى جامى عیراق به‌ شێوه‌ى یه‌ک یارییه‌و یانه‌ى سه‌رکه‌وتووش راسته‌وخۆ ده‌گاته‌ قۆناغى هه‌شته‌م.

سەرپەیڤ