کانونی یه‌که‌م 09, 2021 16:19 Asia/Tehran
  • یارمەتیی لێژنەی ئۆلەمپیک بۆ وەرزشوانانی ئەفغانستان

لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک ٥٦٠ ھەزار دۆلار بارەبووی وەرزشوانانی ئەفغانستان دەکات.

بە پێی بەیاننامەی لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک ، ئەم بارەبووە تایبەت دراوە بە نزیکەی دوو ھەزار وەرزشوانی ئەفغانی و بە ھێی کۆمەیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوەی نێونەتەوەییەوە دابەش دەکرێت.

«تامس باخ» سەرۆکی لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک ، ڕۆژی چوارشەممە وتی: تالیبان ناردرانی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانەی لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک بۆ ئەو ئەندامانەی کۆمەڵگای ئۆلەمپیک کە ھێشتا لە ئەفغانستاندا دەژین قەبوڵ کردووەو پشتگریی دەکات.

ئەم لێژنەیە دوای دەست گرتنی تالیبان بە سەر ئەفغانستاندا، بەستێنی بۆ چوونە دەرەوەی ٣٠٠ کەس لە وەرزشوانان و ڕاھێنەرانی ئەفغانستانی خۆش کردووە.

لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک ھەروەھا وتوویەتی: لە بارەی گواستنەوەی وەرزشوانان بە تایبەت کچان و ئافرەتانی وەرزشوان وتووێژ دەکات.

سەرۆکی لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک  وتوویەتی: ئێمە بە زوڵاڵی بۆمان ڕوون کردوونەتەوە کە دەست ڕاگەییشتنی ئازاد بە وەرزش، بە بێ ھیچ جۆرە ھەوڵاواردنێکی ڕەگەزی و ھۆزی و ئایینزایی و فەکتەرەکانی دیکەی ھەڵاواردن بە مەبەستی ڕێزنان لە جاڕنامەی ئۆلەمپیک بابەتێکی بنەمایی و پێویستە.

سەرپەیڤ