کانونی یه‌که‌م 10, 2021 11:00 Asia/Tehran
  • دوورکەوتنەوەی ئەستێرەیەکی تیپی «بایرن مۆنیخ»لە تۆپی پێ لە بەر وەرنەگرتنی پێکۆتەی کۆرۆنا

«یوشوا کیمیش» ئەستێرەی تیپی بایرن مونیخ کە لە مانگێک لەمەو پێشەوە لە بەر توش بوونی بەکۆرۆنا کەرەنتین کرا بوو، ھەتا کۆتایی ئەمساڵە زایینییە لە گۆڕەپانەکانی تۆپی پێ دوور دەخرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، گەلێک لە ئەستێرە گەورەکانی دنیای تۆپی پێ  حەزیان لە وەرگرتنی پێکۆتەی کۆرۆنا نییەو سەرباری پێداگرتنی دەوڵەتەکانیش و خۆش کرانی بەستێنی گ.تان، کەچی ھێشتاش خۆیان لەم بابەتە دەدزنەوە. 

ھاوکات «یوشوا کیمیش» ئەستێرەی ھێڵی ناوەڕاستی تیپی نیشتیمانیی ئاڵمانیاو یانەی بایرن مونیخ بەرلەمە ڕایگەیاند بوو لە خۆی لە قەرەی وەرگرتنی پێکوتە نادات.

وەرنەگرتنی پێکوتە لە لایەن ئەم یاریزانە گرفت سازکەر بووەو ئەم ئەستێرەیەی بایرن مونیخ توشی گرفتی سیەکانی ھاتووە لە بەر توش بوونی بە کۆرۆنا.

کیمیش ئێستاکە دەبێ لانیکەم ھەتا سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ لە گۆڕەپانەکانی یاری دوور کەوێتەوە.

 

سەرپەیڤ