ئەفسانەی تۆپی پێ ، پێلێ جارێکی دیکه خرایه‌وه نه‌خۆشخانه
پێلێی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی به‌ڕازیل جارێکی دیکه خرایه نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لبێرت ئاینیشتاین له شاری ساوپاولۆ و چه‌ند چاره‌سه‌ریه‌کی ته‌ندروستی و پشکنینی پزیشکی بۆ کرا، ئه‌ویش بۆ به‌رده‌وام بوونی له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌و گرێیه‌ی ماوه‌یه‌که له کۆڵۆنی په‌یدابووه.
پێلێ له په‌یامێکدا له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ڕایگه‌یاند که چه‌ند رۆژێکی دیکه له نه‌خۆشخانه ده‌مێنێته‌وه‌و پشکنینی پزیشکی ئه‌نجامده‌دات.
هه‌ر له‌گه‌ڵ په‌یامه‌که‌یدا پێلێ وێنه‌یه‌کی خۆی له نه‌خۆشخانه بڵاوکردۆته‌وه، پێشتریش کیلی ناسیمینتۆ کچی پێلێ ڕایگه‌یاندبوو که باوکی بۆ ماوه‌ی دوو تا سێ ڕۆژ له نه‌خۆشخانه ده‌مێنێته‌وه، هاوکات سه‌رچاوه‌یه‌ک له نه‌خۆشخانه‌ی ئا‌لبێرت ئاینیشتاین ئاشکرای کرد که باری ته‌ندروستی ئه‌م ئه‌فسانه‌یه جێگیره‌و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو نه‌خۆشخانه جێدێڵێت.
پێلێی ته‌مه‌ن هه‌شتا ویه‌ک ساڵ تاکه یاریزانی تۆپی پێیه له مێژوو که سێ نازناوی مۆندیالی به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌م ئه‌فسانه‌یه له ساڵی دووهه‌زارودوازده نه‌شته‌رگه‌یه‌کی بۆ کراو له‌و کاته‌وه دارشه‌ق و کورسی جوڵاو بۆ ڕۆیشتن به‌کار ده‌هێنێت، له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا، دوو نه‌شته‌رگه‌ری دیکه‌ی له گورچیله‌کان و پرۆستات بۆ کراوه .