کانونی یه‌که‌م 12, 2021 17:19 Asia/Tehran

سەرپەرشتی ئیدارەی گشتیی کەلەپووری فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی پارێزگای کرماشان باسی پلانڕێژی ئەو ئیدارەیە بۆ ناساندنی شاری نۆدشەی کرد وەک برەندی گەشتیاریی شاریی پارێزگای کرماشان .

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژنسی هەواڵی مێهر، جەبار گەوهەری لە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی و ئەندامانی شۆرای شاری نۆدشە ڕایگەیاند: سێ شاری کرماشان، سونقوڕ و نۆدشە لە ئاستی پارێزگا پێکهاتەیەکی کۆنیان هەیە کە نۆدشە بۆ وەرگرتنی گەشتیار زۆر سەرەنج ڕاکێشە.

ناوبراو گوتیشی : دوای تۆماری جیهانیی هەورامان ئێمە ئەبێ بەدوای دروست کردنی برەند و ناساندنی شوێنە گەشتیارییەکانی ناوچەکە بین.

ناوبراو ھەروەھا گوتی: لە ناوچەی هەورامان شاری نۆدشە بە پێی پێکهاتەی تایبەت بە خۆی و شوێنە سەرەنج ڕاکێشە سروشتییەکانی دەتوانێت وەک برەندێکی گەشتیاری شاری پارێزگای کرماشان بناسرێت.

گەوهەری ڕاشیگەیاند: بە پێ ئەوەی کە نۆدشە وەکوو شاری نەتەوەیی کڵاش لە دڵی تۆماری جیهانی هەوراماندایە، دەتوانرێت بە ڕێکخستنی بازاڕچەی پیشەی دەستیەکی گونجاو بۆی، ئەو شارە ببێتە برەندێکی پیشەی دەستی لە ئێران.

سەرپەیڤ