کانونی یه‌که‌م 16, 2021 09:53 Asia/Tehran
  • یاریزانی نەرویژیی تۆپی پێ ڕیکۆردێکی شەستەکانی سەدەى ڕابردوو دەشکێنێ

«ئیرلینگ هالاند»ی نەرویژی ژمارەی گۆڵەکانی لە ٢٠٢١ دا بۆ ٣٠ بەرزکردەوەو بەم پێیە لە سنووری ژمارەیەک پەڕییەوە کە 55 ساڵ پێش ئێستا تۆمارکرابوو.

«ئیرلینگ هالاند»ی نەرویژی و یاریزانی یانەى «دۆرتمۆند» پاش دابڕان لە یاریگاکان بۆ شەش هەفتە بە هۆی پێکانەوە بە ئاستێکی بەرزەوە گەڕاوەتەوە و تائەم ساتە شەش گۆڵ و ئەسیستێکی بۆ درێس زەردەکان تۆمارکردووە.

پێگەى ئۆپتا بۆ ئامارەکان بڵاویکردەوە، «هالاند» پاش تۆمارکردنی دوو گۆڵ لە یانەى «فۆرس» لە «بۆندس لیگا» کۆی گۆڵەکانی تا ئەم ساتە لە ساڵی ٢٠٢١دا بۆ ٣٠ گۆڵ بەرزکردووەتەوە و ژمارە پێوانەییەکەى «لۆتەر ئیمیریچ»ی ئەڵمانی لە ١٩٦٦ دا شکاند کە ٢٩ گۆڵی تۆمارکردبوو.

لە لایەن خۆشییەوە تۆڕی «سکواکا» بۆ ئامارەکان ئاشکرای کردووە، کۆی گۆڵەکانی «هالاند» لەسەرجەم خول و پاڵەوانیتییە جیاوازەکان بۆ یانەى دۆرتمۆد گەیشتووەتە  ٧٦ گۆڵ لە ٧٤ یاریدا.

سەرپەیڤ