کانونی یه‌که‌م 17, 2021 15:58 Asia/Tehran
  • دەستپێکی چالاکانەی بۆکسێن کارانی ئێران لە ئەرمینیا

تیپی نیشتیمانیی بۆکسێنی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بە دە بۆکس بازەوە بەشداریی کێبەرکێ چوارقۆڵییەکانی ئەرمینیای کردووە، چالاکییەکانی بە سەرکەوتنەوە دەست پێ کرد.

ۆکسێن کارانی ئێران کە بە سەرپەرشتیی ڕاھێنەر«عەلیڕەزا ئیستەکی» خۆیان بۆ بەشداریی لە یارییە ئاسیاییەکانی ٢٠٢٢ ئامادە دەکەن، لە یەکەم ڕۆژی کێبەرکێکاندا بەرەوڕووی بۆکس بازەکانی ئەرمینیا بوونەوەو ھەر لە ھەمان سەرەتای کێبەرکێکانەوە، چوار بۆکس بازی ئێران بە سەر خەنیمەکانیاندا سەرکەوتن.

«باقڕ فەرەجی» لە کێشی ۶۷ کیلۆگرام، «مەهدی سەرباز» لە کێشی ۷۵ کیلۆگرام،«عەلی جەمالی» لە کێشی ۸۷ کیلۆگرام و «مەیسەم قشڵاخی» لە کێشی ۸۰ کیلۆگرام توانییان بەربەستی خەنیمەکانیان بشکێنن.

«عەلیڕەزا ئیستەکی» ڕاھێنەری تیپی نیشتیمانیی بۆکسێنی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە میوانداریی باشی کێبەرکێکانی ئەرمینیا وتی: وەرزشوانانی تیپی نیشتیمانیی ئێران لە یەکەم ڕۆژی کێبەرکێکاندا بە جوانی خۆیانیان دەرخست و ھەر لە بنەڕەت دا ئەم کێبەرکێیانە ھەلێکی باشە بۆ ھەڵسەنگاندنی توانایی وەرزشوانانی تیپی نیشتیمانیی ئێران بۆ بەشداری کردنیان لە یارییە ئاسیاییەکان.

لە کێبەرکێ نێونەتەوەییەکانی بۆکسێنی ئەرمینیا ، تیپەکانی نیشتیمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، ئەرمینیا، ئۆکرانیاو گۆرجیستان بەشدارن.

 

سەرپەیڤ