کانونی یه‌که‌م 21, 2021 15:50 Asia/Tehran
  • ڕاپەڕێندرانی گەڵاڵەی کەوناراناسیی «ھەورامان» بە ھاوکاریی زانکۆی «ھایدێلبێرگ»ی ئاڵمانیا

بەڕێوەبەری بنکەی جیھانیی «ڕوانگەی کلتووری و مێژوویی ھەورامان» ھەواڵی ڕاپەڕێندرانی گەڵاڵەی ھاوبەشی کەوناراناسیی چاخی مێژوویی ھەورامانی لەگەڵ ئەم بنکەیەو زانکۆی «ھایدێلبێرگ»ی ئاڵمانیا راگەیاند.

«پویا تالیب نیا» بەڕێوەبەری بنکەی جیھانیی  «ڕوانگەی کلتووری و مێژوویی ھەورامان» ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: گەڵاڵەی موتاڵاو خوێندنەوە بە سەرپرشتیی خۆی و «شلێر عاملی ڕاد» نوێنەری زانکۆی «ھادێلبێرگ»ی ئاڵمانیا بە مەبەستی پباداچوونەوەو ناس کردنی ئاسەواری کەونارایی چاخی مێژوویی ناوچەی ھەورامان لە پارێزگای کوردستان ئەنجامی گرتووە.

بەڕێوەبەری بنکەی جیھانیی  «ڕوانگەی کلتووری و مێژوویی ھەورامان» وتیشی: پێویستیی لێکدانەوەی ڕێک و پێکی ناوچەکە، ھەوڵی پبداچوونەوەو ئامادە کردنی ڕاپۆرت لە بارەی سەردەمی کەونارا، موتاڵای پسپۆڕی لە سەر بنەمای چاخە کلتوورییەکان، ئاگادار بوون لەمەڕ سەردەمی مێژوویی ناوچەی ھەورامان و تۆکمەکردنی خوێندنەوەکانی پێشوو لەو پێداویستییانەی ئەنجام گرتنی ئەم توێژینەوەیە بووە.

«تالیب نیا» ھەروەھا وتیشی: ناس کرانی چەند حاسە. ئاسەواری کەونارایی نوێ، گۆڕینی نووسینەوەی بەرواری ھێندێک لە شوێنە کەوناراییەکان و شرۆڤەی تێروتەسەل و ڕێکمەندی ڕێگا کەوناراییەکانی ناوچەکەو ھەروەھا بەرز کردنەوەی ئاستی دەوڵەمەند بوونی ڕەھەندی سواڵەتکاری لە ھەورامان لەو دەرەنجامانەی ئەم  قۆناغەی لێکدانەوە کەوناراییەکان بووە.

سەرپەیڤ