کانونی یه‌که‌م 22, 2021 09:09 Asia/Tehran
  • بەرپا کرانی نەریتی شەوی چلە یان شەوی یەلدا لە سەرتاسەری ئێراندا

شەوی ڕابردوو واتە شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممەی دوایین ڕۆژانی پاییزی ئەمساڵ یەکەم شەوی زستان و درێژترین شەوی ساڵ بوو.

نەریتی شەوی یەلدا لە کۆنترین نەریتەکانی ئێرانییەکانە، ئەم نەریتە لە مێژە ھێمای یەکگرتن و ھاودڵی و ھاریکاریی نێوان ئێرانییەکان بووە.

نەریتە نیشتیمانی و کەوناراییەکانی ئێرانییەکان بەردەوام ڕۆڵێکی دەگەمیان لە تۆکمە گردنی مێژووی شارستانیەتی مرۆڤ دا ھەبووە.

بە شاییەتیی مێژووکۆڵان و کارناسان، نەریتە کەوناراییەکانی ئێرانییەکان لە ڕەوتی گۆڕانی ھەڵس و کەوتی ئایینی زۆرێک لە نەتەوەکانی جیھان ھەر لە ئاسیای ناوەندییەوە بگرە ھەتا کیشوەری ئەورووپا کاریگەریی زۆری ھەبووە.

بنەماڵە ئێرانییەکان ھەموو ساڵێک لە دوایین ڕۆژیس پاییز نەریتی شەوی یەلدا یان شەوی چلە بەڕێوە دەبەن.

لەو نەریتانەی کە بە ھاتنی ئیسلام بۆ نێو کلتووری ئێرانی پتەوتر یووەوە نەریتی شەوی یەلدا بووە.

جەماوەری سەرتاسەری ئێران لە شەوی یەلدا بە ئامادە بوون لە ماڵی گەورەی بنەماڵە ڕێز لەم شەوە دەگرن.

خوێندنەوەی ھەڵبەستەکانی شانامە، فاڵی حافیزو گێڕانەوەی بیروەریی شیرین بەشێک لە داب و نەریتەکانی جەماوەری ئێران لە شەوی یەادایە.

شوتی و ھەنارو ویشکەمەنیش بەشێکی گرینگی سفرەوخوانی شەوی چلە یان شەوی یەلدای جەماوەری ئێران پێک دێنن.

سەرپەیڤ