دوو زۆرانبازی ئێرانی لە نێو باشترینەکانی ئاسیادا
کانونی یهکهم 23, 2021 12:36 Asia/Tehran
دوو زۆرانبازی زێڕینی ئێران لە کێبەرکێکانی جیھانیی نەرویژ ناویان کەوتە نێو باشترینەکانی ئاسیاوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران، «حەسەن یەزدانی» خاوەنی میدالیای زیوی زۆرانی ئارادی ئۆلەمپیکی تۆکیۆو زێڕی جیھانیی نەرویژ، «موحەممەد ڕەزا گرایی» خاوەنی میدالیای زێڕی زۆرانی فەرەنگیی ئۆلەمپیک و جیھان و ھەروەھا « ئایسولو تینیب کەکوا» لە قڕقیزستانەوە وەک باشترین دەست نیشان کران و ناسێندران.
بەرلەمەش یەکێتیی جیھانی ،ھەڵکەوتەکانی جیھانی لە ڕووی چالاک و شێوازی کارەوە لە ساڵی ٢٠٢١ دا ناساند کە زۆرانی فەرەنگیی ئێرانیش لە نێو بتشترینەکاندا بوو.