کانونی یه‌که‌م 24, 2021 22:57 Asia/Tehran
  • داخوازیی میلیاردرێکی ژاپۆنی لە سەرکردەکانی جیھان بۆ گەشت کردن بەرەو گەردوون

میلیاردرێکی ژاپۆنی داوای لە سەرکردەکانی جیھان کردووە کە گەشتی گەردوون بکەن، چونکو بەم کارە ئەوسا قەدری زەوی دەزانن و یبە جۆرێکی تر لەگەڵی دا دەجوڵێنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، «یوساکۆ مائێ زاوا»و دەستیارەکەی «یۆزۆ ھیرانۆ» بیستەمی دیسامبەر نزیکەی کاتژمێر  ۰۳:۱۳ بە کاتی گرینڤیچ ھاوڕێ لەگەڵ «ئلیکساندیر میسۆرکین» گەردوونگەڕی ڕووسی لە ئیستیپی کازاخستاندا نیشتنەوە.

خەونەکەی دیکەی ئەم میلیاردێرە ئەمەیە کە ھەشت کەسی دیکەش لە فەرمانگرییەکەی لە ساڵی ٢٠٢٣ دا لەگەڵ خۆی بەرێت بۆ مانگ.

«مائێ زاوا» بە ھیوایە کە دوای ئەم فەرمانگرییەی سەردانی شوێنێکی دوورتر لە وێستگەی نێونەتەوەیی گەردوون بکات. ئەم میلیاردێرە ژاپۆنییە بڕیارە سەردانێکی نزیکی مانگ بکات. ئەم گەشتەشی بە موشەکی «ستارشیپ» ئەنجام دەگرێت. کاتی ئەنجام گرتنی ئەم فەرمانگرییەی ساڵی ٢٠٢٣ ڕاگەیەندراوە، ھەڵبەت ئەم خشتەی زەمەنییە ھەرەقەتی و دڵنیا نییە.

ئەگەر «سپیس ئیکس» ئەم کارەی بۆ ھەڵسوڕێت ئەوە «مائێ زاوا»و تاقمە گەردوونگەڕەکەی یەکەم ڕێوینگ گەلی مانگ دەبن لەپاش دوایین ئەرکی ئاپۆلۆکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٧٢ دا.

 

سەرپەیڤ