کانونی یه‌که‌م 25, 2021 23:54 Asia/Tehran
  • بەلژیک بۆ ساڵی چوارەم لەسەریەک لە پێشەنگی ریزبەندی هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی جیهان مایەوە

ریزبەندیی نوێی هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی جیهان راگەیێندرا و هەڵبژاردەی بەلژیک بۆ ساڵی چوارەم لەسەریەک لە پێشەنگی ریزبەندیی مایەوە.

 

یه‌کێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی ناسراو به‌ فیفا، نوێترین ریزبەندیی هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی لە جیهاندا بڵاوکردەوە، هەڵبژاردەی بەلژیک بەجیاوازییەکی زۆر کەم بە هه‌زارو هه‌شتسه‌دو بیست و هه‌شت خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندیی باشترین هەڵبژاردەکانی جیهانە، هەڵبژاردەی بەرازیل بە هه‌زاروهه‌شتسه‌دو بیست و شه‌ش خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی هەڵبژاردەکانە و پلەی سێیەم بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسای پاڵەوانی مۆندیالی دووهه‌زارو هه‌ژده‌ و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و ئەرژەنتینیش لە پلەکانی چوارەم و پێنجەم دێن، ئیتالیاو ئیسپانیاو پرتوگال و دانیمارک و هۆله‌ندا له‌ پله‌کانی شه‌شه‌م تا ده‌یه‌م دێن . 

 لە دوایین ریزبەندیی ساڵی دوو هه‌زارو بیست ویه‌کـدا، هەڵبژاردەی کەنه‌دا زیاتر لە هەموو هەڵبژاردەکانی جیهان هاتووەتە پێشەوە و ئێستا لە پلەی چله‌مینە لەسەر ئاستی جیهان. هەڵبژاردەی سەنیگال لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکانی ئەفریقا پلەی یەکەمی گرتووە و لەسەر ئاستی جیهانیش لە پلەی بیسته‌مە، لەسەر ئاستی ئاسیا هەڵبژاردەی ئێران لە پلەی یەکەمی هەڵبژاردەکانی جیهانە و لەسەر ئاستی جیهانیش لە پلەی بیستویه‌ک دێتـ.

 هەرچی هەڵبژاردەی عێراقە، لە ریزبەندی گشتیی هەڵبژاردەکانی جیهاندا ئێستا بە کۆکردنەوەی هه‌زاروسێسه‌ت و سی و پێنج خاڵ پلەی حه‌فتاو پێنجه‌مینی هه‌لبژارده‌کانی گرتووەو هه‌لبژارده‌ی سان مارینۆش له‌ پله‌ی دووسه‌ت و ده‌یه‌مین و کۆتایی ریزبه‌ندی دێت .

سەرپەیڤ