کانونی یه‌که‌م 26, 2021 13:23 Asia/Tehran
  • یانەی نه‌ورۆز پێشوازى له‌ یانەی دیوانیه‌ ده‌کات

تیپى تۆپى پێى یانه‌ى نه‌ورۆز به‌شدار له‌ خولى نایابى عیراق، له‌ یاریگه‌ى سلێمانى ( مه‌لعه‌به‌که‌) یارییه‌که‌ى له‌ گه‌ڕى پانزه‌یه‌مى خوله‌که‌ ئه‌نجامده‌دات .

 

بە پێی ھەواڵی بەشی وەرزشیی پی یوو کەی میدیا ، یارییه‌که‌ له‌ سه‌عات 2ـى پاشنیوه‌رۆى رۆژى دووشه‌ممه‌ 27-12-2021 به‌ فیکه‌ى ناوبژیوان ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ر له‌ نێوان نه‌ورۆزو دیوانیه‌ ده‌بێت .

پێش یارییه‌که‌ هه‌ردوولا به‌ گروتینێکى به‌رزه‌وه‌ مه‌شقه‌کانیان بۆ یارییه‌که‌ ئه‌نجامداوه‌ و له‌ گه‌ڕى رابردووش هه‌ردووکیان توانیان له‌سه‌ر حسابى نه‌جه‌ف و نه‌فتى میسان سه‌رکه‌وتن بنووسنه‌وه‌ .

له‌ لایه‌کى تره‌وه‌،هـاندەرانی یانەی نـەورۆز ئـامادەکاریەکی زۆریان بۆ یاری ڕۆژی دووشەمەی یانەکەیان کردووە داواکارن زۆرترین هاندەر ئامادەی یاریەکە بن بۆ پاڵپشتی کوڕانی شاری سلێمانی.

پێش ئه‌م یارییه‌ نه‌ورۆز به‌ کۆکردنه‌وه‌ى 13 خاڵ له‌ ریزبه‌ندى چوارده‌یه‌مى خوله‌که‌یه‌و دیوانیه‌ى میوانیش به‌ 9 خاڵ و یارییه‌ک که‌متر له‌ پله‌ى هه‌ژده‌یه‌مه‌ .

سەرپەیڤ