کانونی یه‌که‌م 27, 2021 15:25 Asia/Tehran
  • له‌ پریمه‌رلیگ دا چێڵسی سه‌رکه‌وتنی تۆمارکرد

له‌ میانی یارییه‌کانی پرێمه‌رلیگدا، یانه‌ی چێڵسی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ ئه‌نجامی 3-1 له‌ یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤیللای برده‌وه‌.

 

له‌ رکابه‌رییه‌کانی هه‌فته‌ی 19هه‌مینی پرێمه‌رلیگدا، چێڵسی له‌ نێو یاریگای ڤیللا پارک بووه‌ میوانی ئه‌ستۆن ڤیللا و یانه‌ی خاوه‌نماڵ به‌ زوویی ده‌ستی به‌ یارییه‌که‌ کرد، له‌ خوله‌کی 28دا ریس جه‌یمس گۆلێکی له‌ خۆیان تۆمارکرد و به‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی خاوه‌نماڵ به‌ گۆڵێک پێشکه‌وت.

به‌ڵام چێڵسی له‌ خوله‌کی34دا جۆرگینۆ به‌ لێدانێکی سزا ئه‌نجامه‌که‌ی بۆ بلوز یه‌کسان کرده‌وه‌ 1-1، و گێمی یه‌که‌م به‌و ئه‌نجامه‌ کۆتاییهات. 

یانه‌ی میوان له‌ گێمی دوه‌مدا هێرشه‌کانیان چڕکرده‌وه‌ و له‌ خوله‌کی 56دا له‌رێگه‌ی رۆمێلو لوکاکو-ه‌وه‌ توانییان ئه‌نجامه‌که‌ بکه‌نه‌ 2-1.

له‌ کۆتاییه‌کانی یارییه‌که‌دا چێڵسی لێدانێکی تری سزای ده‌ستکه‌وت و له‌ خوله‌کی 93دا جۆرگینۆ ئه‌و لێدانه‌شی کرده‌ گۆڵ و ئه‌نجامه‌که‌ی کرده‌ 3-1 بۆ چێڵسی.

به‌و ئه‌نجامه‌ش چێڵسی به‌ 41 خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی سێیه‌مدایه‌ و ئه‌ستۆن ڤیللاش له‌ 22 خاڵدا مایه‌وه‌.     

سەرپەیڤ