کانونی یه‌که‌م 27, 2021 16:37 Asia/Tehran
  • لە لایەن وەزارەتی فەرهەنگ و ئێرشادەوە ، سنە وەک حەوتەمین پێتەختی کتێبی ئێران دەستنیشانکرا

لە لایەن وەزارەتی فەرهەنگ و ئێرشادەوە سنە وەک حەوتەمین پێتەختی کتێبی ئێران دەستنیشانکرا .

 

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێک دا بە بەشداریی وەزیری فەرهەنگ و ئێرشاد، سنە وەکوو حەوتەمین پێتەختی کتێبی ئێران ناسێندرا.

محەمەد مەخدوومی بەڕێوەبەری گشتیی کتێبخانە گشتییەکان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتی: هەڵبژاردنی سنە وەکوو پێتەختی کتێبی ئێران بە هۆی وەرێخستنی بزووتنەوە جۆراوجۆرەکان بە مەبەستی گەشەی کتێب خوێنی، کەڵک وەرگرتن لە پتانسێلە فەرهەنگییەکان و داهێنانی نوێ لەم بوارە بووە.

ئەو وتیشی: هەڵبژاردنی سنە وەکوو پێتەختی کتێبی ئێران هەواڵێکی دڵخۆشکەرە و بەرپرسیاریەتی چالاکانی ئەم بوارە بە تایبەت لە بەشی کتێب و کتێب خوێندن زۆرتر دەکات.

سەرپەیڤ