کانونی یه‌که‌م 28, 2021 14:19 Asia/Tehran
  • کشانەوەی ئەمریکا لە بایکۆتی ئۆلەمپیکی زستانەی چین

دەوڵەتی ئەمریکا وێڕای کشانەوە اە ھەڵوێیتە توندەکەی پێشووی دژی چین، بۆ کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی خۆی لەمەڕ ناردنیان بۆ ئۆلەمپیکی زستانەی پەکین داوای ڤیزەی کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ژائۆ لیجان»وتەبژی وەزارەای دەرەوەی چین وتی: ئەمریکا بەم دواییانە داوای کردووە بۆ ١٨ کاربەدەستی سەربە وەزارەتی دەرەوەو پێنتاگۆن بە مەبەستی بەشداری کردن لە ئاھەنگی دەستپێکی ئۆلەمپیکی زستانەی پەکین سەردانی چین بکەن.

بەرلەمە ئەمریکا ڕایگەیاند بوو بە بیانووی پێشێلکرانی مافی کرۆڤ کێبەرکێی ئۆلەمپیکی زستانی ٢٠٢٢ی پەکین لە ڕووی دیپلۆماسییەوە بایکۆت دەکات.

دوابەدوای ئەم ھەڵوێستە بڕێک لە وڵاتانی دیکە لەوانە کەنەادا، ئۆسترالیا و بریتانیاش سوێنی بڕیارەکەی واشێنگتۆن کەوتن، بەڵام سئولی ھاوپەیمانی واشێنگتۆن لە ناوچەکەدا نەک ھەر شوێنی بڕیارەکەی ئەمریکا نەکەوت بەڵکو بەشداری لەم ڕووداوە وەرزشییەشی بە یارمەتیدەر زانی بۆ دامەزرانی ئاشتی لە نێوان ھەردووک کۆریادا.

سەرپەیڤ