بە ڕاگەیەندنی «AFC» تارمی بوو بە باشترین لژیۆنێری ساڵی ٢٠٢١ی ئاسیا
کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی ، «مەھدی تارمی» ھێرشبەری ئێرانیی تیپی «پۆرتۆ»ی وەکو باشترین لژیۆنێری کیشوەری ئاسیا ناساند.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا «AFC» لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١و بە کۆکردنەوەی ٣٥ ڕاپرسیی خۆی ھەستا بە ناساندنی باربزانە ھەڵکەوتەکانی کیشوەری ئاسیا لە نێوان ١١٥ وڵات دا.
کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بە درێژایی ساڵ و بە شێوەی حەوتانە ھێندێک ڕاپرسیی بۆ ھەڵبژاردنی باشترین لژیۆنێری ئاسیایی بەرپا کردووە مکە لەو ڕاپرسییانەدا گەلێک جار ناوی یاریزانە ئێرانییەکان لەوانە «مەھدی تارمی» و «سەردار ئازمون» و «عەلی قولی زادە» و «ئەڵڵاھیار سەباد مەنش» زەق کراونەتەوە. لە ترۆپکی ئەم ڕاپرسییانەش دا لە ئێستادا ناوی «مەھدی تارمی» ھێرشیەرەکەی تیپی «پۆرتۆ» بەدی دەکرێت کە بیست جار بووەتە پاڵێوراوی وەرگرتنی ناسناوی باشترین لژیۆنێری ئاسیا.
تارمی لە ساڵی ٢٠٢١ توانی ٢٧ گۆڵ تۆمار کات لەوانە وەشاندنی سێ گۆڵی بایەخدار لە یانەکانی «چێڵسی»، «یوڤانتوس»و «لیڤرپول» لە ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا کە گۆڵەکەی «چڵێسی»ی وەک باشترین گۆڵی وەرزی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپا دیاری کرا.