کانونی دوھەم 03, 2022 07:39 Asia/Tehran
  • ئەنجامی یەکسانی چێڵسی و لیڤەرپوڵ لە لیگی نایابی ئینگلیز

یانەی چێڵسی گورزێکی کوشندەی لە دوایین ڕۆژەکانی ساڵی دووهەزاروبیستویەک بەرکەوت، ئەویش بەهۆی پێکانی ڕیس جیمسی بەرگریکارەکەی لە یاری چوارشەممەی ڕابردووی تیپەکە لەبەرامبەر یانەی برایتۆن لە هەفتەی بیستەمی پرێمەرلیگ کە بە یەکسان بوونی هەردوو یانە بە گۆڵێک بۆ هەریەکەیان کۆتایی هات.

 

 لەمبارەوە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی بڵاویکردەوە کە لە پشکنینە پزیشیەکان دەرکەوتووە یاریزانەکە ڕیشاڵەکانی ئەژنۆی پچڕاوەو بەو هۆیەوە بە لایەنی کەم بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە. 

ئەمەش لە کاتێکدایە کە چێڵسی لە ئامادەکاریدایە بۆ چەند ڕووبەڕوو بوونەوەیەکی گرنگ لە سەرەتای ساڵی نوێ‌، تیپە لەندەنیەکە هەوڵ دەدات بە تۆمارکردنی ئەنجامی باش لە یاریەکانی پرێمەرلیگ، جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ مانچستەرسیتی پێشەنگ کەم بکاتەوە .

سەرپەیڤ