کانونی دوھەم 03, 2022 23:24 Asia/Tehran
  • لە ڕیزبەندیی باشترین یاریزانەکانی ئاسیا، سەردار ئازموونی ئێرانی دوھەمە

لە ڕیزبەندیی باشترین یاریزانەکانی ئاسیا بۆ ساڵی 2021، سەردار ئازموون یاریزانی ئێرانی یانەی زێنیتی روسی بە 111 خاڵ بوو بە دوھەم .

هیونگ مین سۆن، یاریزانی کۆریای باشوور و ئەستێرەی تۆتنهامی ئینگلیزىش بۆ  جار پێنجەم ، خەڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیای بۆ ساڵی 2021 وەرگرت.

سۆن ئاستێکی باشی لە ماوەی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە خستەڕوو، توانی 17 گۆڵ  تۆمار بکات لە هەموو پێشبڕکێکان و هاوکاریی هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی بوو بۆ سەرکەوتن بۆ مۆندیالی قەتەر 2022.

ئەستێرەکەی کۆریای باشوور، سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی 4 گۆڵ لە هەشت یاریی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە پاڵاوتنی سەرکەوتن بۆ مۆندیالی قەتەر.

خەڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیا بۆ جاری پێنجەمە لەسەر یەک کە دەدرێتە هیۆنگ مین سۆن، لەگەڵ ئەمەشدا پێشتر ئەو یاریزانە دوو جاری تر خەڵاتەکەی وەرگرتووە.

ڕیزبەندی باشترین یاریزانەکانی ئاسیا بەمێشوەیەیە:

هیونگ مین سۆن، یاریزانی کۆریای باشوور و ئەستێرەی تۆتنهامی ئینگلیزی لە پلەی یەکەمدا بە 242 خاڵ.

ئەزمون سەردار یاریزانی ئێرانی و زینیتی ڕوسی لە پلەی دووەمدا بە 111 خاڵ.

مەهدی تاریمی ئێرانی و پۆرتۆی پورتوگالی لە پلەی سێیەمدا بە 90 خاڵ.

سالم دۆسەری سعودی، هیلالی سعودی لە پلەی چوارەمدا بە 74 خاڵ.

تاکیهیرۆ تۆمیاسۆ ژاپۆنی و ئەرسناڵی ئینگلیزی لە پلەی پێنجەمدا بە 50 خاڵ.

کیوجۆ فرۆهاشی 36 خاڵ.

ئەکرەم عەفیف 23 خاڵ.سەلمان فەرەج 19 خاڵ.

هوانگ هی چان 19 خاڵ.

ئیلدور شموردۆف 18 خاڵ.

سەرپەیڤ