کانونی دوھەم 04, 2022 16:09 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی ئەستێرەکەی بایرن مونیخ بۆ پرۆڤەکان،..... کرۆنا بەرۆکی «کیمیش»ی بەدا

تیپی تۆپی پێی بایرن مونیخ دوای نزیکەی دوو مانگ توانی بە نگەتیڤ بوونی تاقیکاریی کۆرۆناکەی بگەڕێتەوە بۆ پرۆڤەکردن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «یاشوا کیمیش» ئەستێرەی تیپی نیشتیمانی تۆپی پێی ئاڵمانیاو یانەی بایرن مونیخ لەو یاریزانانە بوو کە خۆی لە قەرەی پێکوتەی کۆرۆنا نەدەدا. ئەم یاریزانە سەرەنجام لە بەرواری ٦ی نوامبەرو دوای یاری کردن لە بەرامبەر فرایبۆرگ تاقیکاریی کۆرۆناکەی بە پۆزبتیڤ دەرچوو.

ئەم یاریزانە لە ماوەی دوو مانگی ئەم دواییە بەردەوام ڕووبەڕووی تاقیکاریی کۆرۆنادا دەبووەوە ھەتا وای لێھات کە لە وەرنەگرتنی پێکوتە پەژیوانی دەربڕی.

بەرگریکاری تیپی نیشتیمانیی ئاڵمانیا سەرەنجام ڕۆژی ڕابردوو دوای دوو تاقیکاریی نیگەتیڤ توانی مۆڵەتی گەڕانەوە بۆ پرۆڤەکان ھەست بخات ھەتا  لە درێژەی کێبەرکێکانی «بۆندسیلیگا» لەگەڵ «باڤاریا»ییەکان دا بمێنێتەوە.

بایرن مونیخ ڕۆژی ١٧ی بەفرانبار لە حەوتەی ھەژدەھەمی «بۆندسیلگا» بۆ «بورسیا مۆنشێن گلادباخ» دەچێتە مەیدانەوە.

سەرپەیڤ